گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

کێشەیەکی دیکە دەکەوێتە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان

2021.02.20 - 17:30
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەیەکی دیکە دەکەوێتە نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان

 

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی لە ڕێگەی ئەو پلانەی کە دایناوە دەیەوێت ئاوەرەکان بگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان، بەڵام هەرێمی کوردستان دەیەوێت باردۆخیان بۆ مەبەستی سیاسیی بەکاربهێنێت، ئاستەنگی لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان دروست دەکەن بە تایبەت وەزیری ناوخۆی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتەکە (شەممە 20 ی شوباتی 2021 ) لە ڕاگەیەنداروێکدا کە وێنەیەکی  دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، "وەزارەتەکەیان، پلانی کاری هەیە بە ئامانجی ڕێگریکردن لە قۆستنەوەی بارودۆخی ئاوارەکان لە کەمپەکان بۆ مەبەستی سیاسی".

 

ئاماژەی بەوەوشکردووە، "وەزارەتەکەیان بڕیاریداوە هەموو ئاستەنگییەکانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان لە کەمپەکان زاڵ بکات، بۆ کۆتاییهێنان بەم دۆسییە و داخستنی کەمپەکان و گەڕانەوەی خۆبەخشانەیان بۆ ناوچەکانیان".

 

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو 26 کامپەی هەیە زۆربەیان لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان دان، بەرپرسانی هەرێم تەگەرە دەخەنە بەردەم  گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان، بەتایبەت وەزیری ناوخۆی هەرێم".

 

باسی لەوەشکردووە، "ئاستەنگییەکان بە پاساو و بیانووی ناڵۆژیکین، بۆیە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە لە کەمپەکانی هەرێم دواکەوتووە، ترسی ئەوەشمان هەیە ئازار و مەینەتی ئاوارەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەکاربهێنن".