گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

لەسەر تاقیکردنەوەکان و پرۆسەى خوێندن لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.02.20 - 17:18
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر تاقیکردنەوەکان و پرۆسەى خوێندن لە عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

وەزارەتى پەروەرى عێراق لەسەر دەنگۆى گەڕانەوەى پرۆسەى خوێندن و تاقیکردنەوەکانى نیوەى ساڵ جەخت لەوەدەکاتەوە، لە هەموو ماوەى کەرەنتینەى ڕێژەیى و گشتگیر پرۆسەى خوێندن ڕادەگیردرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر فاروق، وتەبێژى وەزارەتى پەروەرى عێراق (شەممە 20ى شوباتى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا وتى، بەپێى بڕیارى لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى لەماوەى کەرەنتینەى گشتگیر و ڕێژەییشدا پرۆسەى خوێندن ڕادەگیردرێت، هیچ بڕیارێک نییە بۆ دەستپێکردنەوەى لەکاتى کەرەنتینەدا.

 

ئاماژەى بەوەشداوە، بڕیارى گەڕانەوەى دەوام لە دەستى لیژنەکەدایە، پەتاى کۆرۆنا مەترسیەکى گەورەیە و گەیشتنى نەوە نوێکەى ڤایرۆسەکە مەترسیەکى گەورەترى زیاد کرد، بەهۆى ئەوەشەوە وەزارەتى پەروەردە ناچار بوو دەوام ڕابگرێت و بەرەو دەوامى ئەلکترۆنى بڕوات.

 

حەیدەر فاروق جەختیلەوەشکردوەتەوە، خوێندنى ئەلکترۆنى بۆ خوێندکارانى سەرەتایى سەختە و پێویستە دایک و باوکیان هاوکاربن لەو ڕوەوە، مەترسى کۆرۆنا گەورەیە و لە خوێندکاران دەترسین.

 

سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانى نیوەى ساڵیش باسى لەوەکرد، "ئالیەتێک بۆ تاقیکردنەوەکانى نیوەى ساڵ دانرا، بەڵام پرۆسەى خوێندن ڕاگیرا، بۆیە لە ئێستادا ناتوانین ئالیەتەکە ئاشکرا بکەین."