گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’یەکێتی هەڵوێستی دەبێت’’

مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی: ئیتر توانامان نەماوە و هەڵوێستمان دەبێت

2021.02.20 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
مەکتەب سیاسییەکی یەکێتی: ئیتر توانامان نەماوە و هەڵوێستمان دەبێت

ناس کورد-

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت، نە خەڵک توانای ماوە نە یەکێتی، بۆیە له‌ماوه‌ى هەفتەیەک بۆ 10 ڕۆژی داهاتوودا سەرکردایەتی هەڵوێستی خۆی له‌باره‌ى پرسى لامه‌ركه‌زى‌ و سزادانى چالاكوانان‌ و ڕۆژنامه‌نوسانى بادینانه‌وه‌ ئاشکرا دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میران محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیى یه‌كێتى لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینەری بوو (20ی شوباتی 2021) ڕایگه‌یاند، "نە خەڵک توانای ماوە و نە یەکێتیش ئەو توانایەی ماوە کە خەڵک 30 ساڵە ئاوا بژی، بۆیە پێمان وایە دەبێت پڕۆژەی لامەرکەزی لە ماوەیەکی نزیکدا جێبەجێ بکرێت".

 

ئەوەشی وت، "ئەگەر پڕۆژەکە جێبەجێ نەکرێت ئۆباڵی داهاتووی دۆخەکە بە بۆچوونی یەکێتی لە ئەستۆی ئەو لایەنەیە کە جێبەجێی ناکات".

 

لەبارەی جێگرەوەى یەکێتی لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی وتی، "لە داهاتوو بڕیاردەدرێت، پێمان وایە دەبێت لامەرکەزی جێبەجێ بکرێت"، جەختی لەوەشکردەوە، ئەگەر جێبەجێ نەکرێت خەڵک لە توانای نەماوە و یەکێتیش لە توانای نییە بەوجۆرە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیەی بۆ لامەرکەزی پیشکەش پارتی کراوە تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەبووە، بۆ ئەوەش لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی کە لە ماوەی حەوت بۆ 10 ڕۆژی داهاتوو ئەنجامدەدرێت باس لە پرۆژەکە دەکرێت و قسەش لەسەر سزادانی ڕۆژنامەنوسان و چالاکوانانی بادینان دەکرێت.

 

پرسی لامەرکەزی یەکێکە لەو پرسانەی کە لە ماوەی رابردوودا زۆرترین گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و یەکێک بوو لە خاڵەکانی بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.