ناس کورد-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێری سه‌ربه وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2020 لە سنووری پارێزگای ھەولێر 304 ئافرەت ھانایان بۆ ماڵی ئافرەتانی ھەڕەشەلێکراو ھێناوە و لەو ژمارەیە تەنھا 41 ژن لە ماڵەکە ماون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، له هه‌مانساڵدا 190 كه‌س له خانه‌ی به‌ساڵاچووان بوون و له ئێستاشدا ئه‌م رێژه‌یه بۆ 67 به‌ساڵاچوو دابه‌زیووه، له ساڵی 2020یشدا له‌خانه‌ی نه‌وجه‌وانان 59 منداڵ و له ده‌ره‌وه‌ی خانه‌ش 210 منداڵ له ژێر چاودێری ئهواندابوونه و، به گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێریش ساڵی رابردوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 540 ملیۆن دیناری بۆ منداڵانی کچان و کوڕانی خانەکان و بەساڵاچووان و خۆراک و پێداویستییەکان خەرج کردووە.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا،بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر یوسف چاوشین ئاشکرایکرد کە، لە ساڵی 2020 لە سنووری پارێزگای ھەولێر ھەزار و 318 منداڵ پەیوەندییان بەھێلی گەرمی 116 تایبەت بە منداڵان کردووە کە زۆرترینیان کێشەی قوتابخانەیان ھەبووە لەو ژمارە پەیوەندیکردنەش تەنھا 500 پەیوەندییان راستەقینە بوونە.
لەبارەی ئامارەکانی دیکەوە بەڕێوەبەری گشتی چاودێڕی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر وتی: ''131 ھەزار و 758 کەمئەندام کە لەنێوان 100 تا 150 ھەزار دینار وەردەگرن و، 505 قوتابی تایبەتیمان ھەیە، بەڵام بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە ھەڵسوکەوت دەکەین، پێشتر چوار سەنتەرمان ھەبووە، ئێستا یەک سەنتەری حکوومی و نۆ سەنتەری ناحکوومی ئۆتیزممان ھەیە، ھەروەھا 102 دایەنگە ھەن کە سێیان حکوومی و ئەوانی دیکەیش تایبەتین. ئەو داینگانە پێشتر سێ ھەزار منداڵیان تێدابوو، بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئێستا 874 منداڵی تێدایە، لە سەنتەرەکانی ئۆتیزمیش 614 منداڵمان ھەبوو ئەم ژمارەیەش بۆ 376 منداڵی ئۆتیزم کەم بووەتەوە.
لەبارەی تووشبوونی فەرمانبەرەکانیش، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ھەولێر یوسف چاوشین رایگەیاند کە 40 فەرمانبەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.