گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

تەندروستیی عێراق: توشبوون لەناو منداڵ و گەنجاندا بە توندی زیادی کردووە

2021.02.20 - 14:16
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق: توشبوون لەناو منداڵ و گەنجاندا بە توندی زیادی کردووە

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەى توشبووانی کۆرۆنا و دەڵێت، "توشبوون بە کۆرۆنا لە ناو منداڵان و گەنجاندا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، ئەوەش یەکەمجار ڕوودەدات."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (20ی شوباتی 2021) دەڵێت، "لەم ڕۆژانەى دواییدا هەڵکشانى توشبووان بە شێوەیەکی بەردەوام تێبینی دەکرێت، ئەوەش سەربارى تۆمارکردنى چەند حاڵەتێکى توندى مناڵان و گەنجان بە ڤایرۆسەکە."



دەشڵێت، ئەوە بۆ یەکەمجارە ئاماژەیەک هەبێت بۆ بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى گۆڕاوى کۆرۆنا کە تایبەتمەندییەکەى ئەوەیە بەخێرایى بڵاودەبێتەوە و لەهەمان کاتیشدا نیشانەکانى توند و سەختترن."



تەندروستیی عێراق ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، پابەندبوونى سەرجەم چینەکان بە ڕێنمایە تەندروستیەکانەوە تەنها گەرەنتیە بۆ خاوکردنەوەى پەتاکە و بە پێچەوانەشەوە ئەوا مەترسى هەڵکشانێکى زیاترى توشبوون بە ڤایرۆسەکە هەیە لە چەند ڕۆژى داهاتوودا و ئەوەش وادەکات دامەزراوەى تەندروستى نەتوانێت دۆخەکە کۆنترۆڵ بکات.