گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

پڕۆژەیاسا‌ی خانەنشینكردنی ھێزەكانی ناوخۆی هەرێم ’’تەواو بووە’’

2021.02.20 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
پڕۆژەیاسا‌ی خانەنشینكردنی ھێزەكانی ناوخۆی هەرێم ’’تەواو بووە’’

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسایەكی تایبەت بە خانەنشینیی ھێزەكانی ناوخۆ ئامادە كراوە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت، تا لەوێش دەنگی لەسەر بدەن و ئەوانیش پەسەندی بكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سامی جەلال لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (20ی شوباتی 2021) دەڵێت، "وەكو وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژەیاسایەكمان ئامادە كردووە تایبەت بە خانەنشینكردنی ھێزەكانی ناوخۆ و پڕۆژەكە تەواو بووە و رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە، بۆ ئەوەی پەسەندی بكەن و رەوانەی پەرلەمانی بكەن بۆ دەنگدان و پەسەندكردن".

 

وتیشی، "جارێ نامانەوێت باسی وردەكاریی پڕۆژەكە بكەین تاوەكو لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند دەكرێت، نەبادا گۆڕانكاریی تێدا بكرێت و ھەر كاتێك پەسەند كرا، ئەوكات وردەكارییەكان ڕوون دەبنەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە یاسایەكی تایبەت بە خانەنشینكردنی ھێزەكانی ناوخۆ دەردەكرێت".

 

هاوکات نزار غەفار، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی كوردستان جەختی کردووەتەوە کە "وەزارەتی ناوخۆ پڕۆژەیاساكەی ئامادە كردووە ولە ئەنجومەنی وەزیرانە، كە بڕیارە رەوانەی پەرلەمانی بكەن بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدەین و پەسەندی بكەین".

 

نزار غەفار وتیشی، "بڕیارە ئەم مانگە كۆتایی بە پشووی پەرلەمان بێت و مانگی داھاتووش ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیاساكە رەوانەی پەرلەمان دەكەن، كە گەیشتە دەستمان، گفتوگۆی لەسەر دەكەین و راپۆرتی لەبارەوە ئامادە دەكەین و دواتر ئامادە دەكرێت بۆ دەنگدان و پەسەند دەكرێت".