گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەت: كوژاندنەوەی گشتی ڕوویدا و كارەبا كەم دەبێتەوە

2021.02.20 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەت: كوژاندنەوەی گشتی ڕوویدا و كارەبا كەم دەبێتەوە

ناس كورد-
وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لە دانەغاز ڕوویدا و بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپییەکی دەستی ناس کورد" کەوتووە (20ی شوباتی 2021) دەڵێت، كاتژمێر 12:20ی ئەمڕۆ كوژانەوەی گشتی لە دانەغاز ڕوویدا كە بەهۆیەوە توانای بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان كەمبووەوە.

 

دەشڵێت، "لەئێستادا تیمەكانی كۆمپانیای دانەغاز بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بەهەماهەنگی لەگەڵ كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی ئاساییكردنەوەی دۆخەكەن."