گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنى پاڵاوتنى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک ئاشکرا دەکات

فەرەیدون عەبدولقادر: کەسانێک لەناو یەکێتى دروستبوون لەخۆیانەوە هەڵدەچن

2019.05.29 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
فەرەیدون عەبدولقادر: کەسانێک لەناو یەکێتى دروستبوون لەخۆیانەوە هەڵدەچن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- فەرەیدون عەبدولقادر لەبارەى پاڵاوتنى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک ڕونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، "کەسانێک لەناو یەکێتى دروستبوون هەر لەخۆیانەوە هەڵدەچن و سنورى برایەتى و وەفا دەبەزێنن". . فەرەیدون عەبدولقادر لە ڕونکردنەوەکەدا نهێنى هەڵبژاردنى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک باسدەکات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات چەندجارێک داواى لێکراوە ببێت بە پارێزگاى کەرکوک بەڵام ڕەتیکردووەتەوە، دەڵێت: "پاش ئەوەى لەلایەن کۆسرەت ڕەسوڵ چەند کەسێکى دیکەوە پیشنیار کرام من بەفەرمى ڕەتم نەکردەوە، بەڵام پێمووتون ئەو کارەم پێخۆش نیە، بۆیە دواتر وتیان لەبەر خاترى برایەتى پارتى و یەکێتى قبوڵى بکە، منیش بێدەنگ بووم". . فەرەیدون عەبدولقادر خۆى وەک کەسێکى زۆر ماندوى ناو یەکێتى باس دەکات کە لەساتە سەختەکاندا خزمەتى یەکێتى کردووە، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات: "من خۆم بە خاوەنی یەکێتی ئەزانم و هەموو تێکۆشەرەکانی یەکێتیم لا بەنرخن، زۆریش بەداخم بۆ ئەوەی کەسانێک لە یەکێتی پەیدابوون هەر لە خۆڕا هەڵدەچن و هەموو سنورێکی برایەتی و وەفا و جوامێری ئەبەزێنن و خۆیان ئەدەنە دەست بێویژدانی". . "هەرگیز و بەهیچ پێوەرێک کەس لەوانەی خۆیان بۆ پۆستە باڵاکانی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەی سەرۆکایەتی هەرێم پاڵاوتووە، خۆم لەوان بە کەمتر نازانم و پۆستی پارێزگار بۆ تێکۆشەرێکی کارا و دڵسۆز زۆر نییە و مایەی ئەو شپرزەبوونە زۆرە نییە کە گەلەکەمان بەسەرسامییەوە لێی ئەڕوانی"، فەرەیدون عەبدولقادر واى وت. . بەهۆى نیگەرانى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە هەڵبژاردنى فەرەیدون عەبدولقادر بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک، دوێنى سێ شەممە ڕۆژى ٢٨ى مایسى ٢٠١٩ یەکێتى کۆبوونەوەى پەرلەمانى بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم هەڵپەسارد، پارتیش دەڵێت "یەکێتى لەبرى فەرەیدون عەبدولقادر سێ ناوى دیکەى داوە بە مەکتەبى سیاسى پارتى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک". . .