ناس کورد
پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاگادار هەمووان دەکاتەوە بەهۆی پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا "هیچ مەراسیم و پیرۆزباییەک بەبۆنەی دەستبەکاربوونی پارێزگاری نوێ ناکرێت" و داواش دەکات "هیچ کەسێک سەردانی نەکەن بۆ پیرۆزبایی و خەریکی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان بن."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پارێزگاری هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی دەست ناس کورد کەوتووە (20ی شوباتی 2021) ڕایگەیاندووە، "بەهۆی پابەندبوون بەڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕایکردنی مامەڵە و کاروباری هاوڵاتییان ، بەهیچ شێوەیەک هیچ مەراسیم و ڕێورەسمێک بۆ پێشوازیکردن و پیرۆزبایی بەبۆنەی دەست بەکاربوونی (ئومێد خۆشناو) بە پارێزگاری نوێی هەولێر ئەنجامنادرێت، لەبری ئەمە دەکرێت لەشوێن و پێگەکانتانەوە پیرۆزباییەکانتان ئاڕاستەمان بکرێت "داواکاری ئومێد خۆشناو بۆ ئێوەی بەڕێز لەجیاتی پیرۆزبایی ناردنی فاتیحایەکە بۆ ڕوحی جوانەمەرگ (د.فەرسەت سۆفی)"."
باس لەوەشکراوە، "داواکارین لەسەرجەم کارمەند و فەرمانبەر و بەڕێوەبەری یەکە کارگێڕیی و فەرمانگەکانی سنووری پارێزگاکەمان، لەبڕی سەردانیکردنیان بۆ دیوانی پارێزگا بەمەبەستی پیرۆزباییکردن، ئەو زەحمەتە نەکێشن، لە ئایندەدا بەشی زۆری کارمان مەیدانی دەبێت، واتە خۆمان سەردانی سەرجەم سنور و فەرمانگە و شوێنەکان دەکەین، لەجیاتی پیرۆزبایی، خەریکی ڕایکردنی مامەڵەو کاروباری هاوڵاتییان بن."