گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

ڤیدیۆ؛ لە هەولێر کرێکارێکی پاککەرەوە گیانی لەدەستدا

2021.02.20 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-
هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی کەپسی زبڵ و بارهەڵگرێکدا کارمەندێکی کۆکردنەوەی خاشاک گیانی لەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لێدوانیکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 9:30 خولەک (20ی شوباتی 2021) ئۆتۆمبێلێکی کەپسی زبڵ لە ڕێگەی کانی قرژاڵ خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرو دواتر کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی و بەهۆی روداوەکەش سەرنشینی ئۆتۆمبێلی کەپسی زبڵەکە گیانی لەدەستداوە کە کارمەندی کۆکردنەوەی خاشاکە.


باسی لەوەشکرد، ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە درەنگانی شەوی ڕابردوو لە جادەی 120 مەتری وەستاوە لە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل بەیانی ئەمڕۆش ئەو ئۆتۆمبێلەی شارەوانی کە بەخێراییەکی زۆر بەشەقامەکەدا ڕۆشتووە نەیزانیوە کە وەستاوەو خۆی پێدا کێشاوەو دواتر کەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاکسی کە لە دەستی چەپی شەقامەکە ڕۆشتووە.


ئەوەشی وت، "لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە دەکرێت و شۆفێری ئۆتۆمبێلی کەپسی زبڵەکەو سەرنشینێکی دیکەش کە لەگەڵیدا بووە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و یەکێک لە سەرنشینەکانیشی گیانی لەدەستداوە".
May be an image of car and outdoorsMay be an image of 1 person and outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoors