ناس کورد-
بهڕێوەبەرایهتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە کە به‌هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مێكی زۆره‌وه ڕێگه‌ی سه‌رشاخی گۆیژه به‌ربه‌ست ده‌كرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاتوچۆی لێوه‌ناكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بەیانی ئەمرۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران زۆربەى ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدەنە شۆفێران.
هاتوچۆی سلێمانی لە پەیامێکدا دەڵێت، "ته‌نها هاتوچۆ به تونێلی پێشره‌ودا ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موولایه‌ك، تكایه پابه‌ندی یاسا و ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ بن تاوه‌كو گیانی خۆتان‌و ئازیزانتان پارێزراوبێت."