گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

وادەیەکی نزیک بۆ گەیشتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ عێراق و هەرێم

2021.02.20 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
وادەیەکی نزیک بۆ گەیشتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بۆ عێراق و هەرێم

ناس کورد-
لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی عێراق هاوردەکردنی 25 ملیۆن ڤاکسینی حکومەتی لەمساڵدا پشتڕاستکردەوە و دەڵێت، "لە دوو هەفتەی داهاتوودا ڤاکسینەکە دەگاتە عێراق"، تەندروستیی عێراقیش جەخت دەکاتەوە کە بەشی هەرێمیشی تێدایە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فارس سدیق، ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق لە لیدوانێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (20ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "تا کۆتایی ئەمساڵ 90%ی هاووڵاتیانی عێراق ڤاکسینی کۆرۆنا وەردەگرن و لە دوو هەفتەی داهاتووش یەکەم کاروانی ژەمە ڤاکیسنی کۆرۆنا دەگاتە عێراق".


وتیشی، "عێراق بەدوای 25 ملیۆن ڤاکسیندا دەگەڕێت لە هەموو ئەو کۆمپانیایانەی هەناردەی دەکەن، بەمەرجێک ڤاکسینەکە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیەوە دانپێدانراوبێت".


وتیشی، "لەکاتی هاتنی ڤاکسینەکە هەوڵ دەدرێت کەسانی بەتەمەن و کارمەندانی تەندروستی ڤاکسینەکە وەربگرن و دواتر هێزە ئەمنییەکان بەهۆی ئەوەی ئەوان زۆرترین بەریەککەوتنیان هەیە".


ناوەڕاستی ئەم مانگە، عێراق دەستنیشانکردنی جۆرە گۆڕاوەکەى کۆرۆنای لە بەغدا و کەربەلا و نەجەف ڕاگەیاند، هاوکات ژمارەی توشبووانیش بە ڕێژەیەکی بەرچاوی زیادی کردووە، ئەوەش دوای زیاتر لە سێ مانگ خاوبوونەوە.

 

هاوکات سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "کۆتایی شوبات ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەگاتە عێراق و بەشی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە."