گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەمار حەکیم گەیشتە سلێمانی

2021.02.20 - 09:57
App store icon Play store icon Play store icon
عەمار حەکیم گەیشتە سلێمانی

ناس کورد-

عەمار حەکیم، سەرۆکى ڕەوتی حیکمە گەیشتە سلێمانی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان و بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدی عێراق کە هاوکاتە لەگەڵ هەژدەهەمین ساڵیادی کوژرانی محەمەد باقر حەكیمی مامییەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمار حەكیم بەیانی ئەمرۆ لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دابەزی و لەلایەن هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.


بڕیارە عەمار حەکیم لەگەڵ لایەنەکانی تر کۆبوونەوە ساز بکات و چەند پرس و بابەتێک لەبارەى پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و هەڵبژاردنەکانەوە تاوتوێ بکات.

 

ڕێوڕەسمی ڕۆژی شەهیدانی عێراق ئەمڕۆ کاتژمێر دووی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت.