گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆ و وردەکاری

ڤیدیۆی ’’گەڕانەوە و ئۆتۆمبێلەکانی ڕەغدی سەدام بۆ عێراق’’ بەزمی دروستکردووە

2021.02.20 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی ’’گەڕانەوە و ئۆتۆمبێلەکانی ڕەغدی سەدام بۆ عێراق’’ بەزمی دروستکردووە

ناس کورد-

دیمانە تەلەفزیۆنییەکەى ڕەغدی کچی سەدام حسێن لە کەناڵی "العربیة" چەندین گفتوگۆ و قسە و باسی دروست کرد، لە چەندین پەیج و هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەک بڵاوکراونەتەوە کە گوایە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ڕەغدن، بۆیە ئاژانسی فرانس پرێس ناچار بووە بەدواداچوون بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فرانس پرێس لە ڕاپۆرتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، لە چەند هەژمار و پەیجێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند ڤیدیۆیەک بڵاوکراونەتەوە گوایە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ڕەغدی کچی سەدامە کاتێک گەڕاوەتەوە بۆ عێراق، بەڵام ئەو ڤیدیۆیانە ساختەن و هیچ پەیوەندییەکی بەوەوە نییە."

دەشڵێت، "بەپێی بەدواداچوونەکانی فرانس پرێس، بابەتی گەڕانەوەى ڕەغد بۆ عێراق هیچ ڕاستییەکی بۆ نییە، ئەو ڤیدیۆیەش بڵاوکراوەتەوە کاروانی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی ئەمنی عێراقییە کە پێش سێ ساڵ بڵاوکراوەتەوە."

 

بابەتی پەیوەندیدار: ڕەغدی سەدام: باوكم لەزیندان داوای دوو شتی دەكرد

بابەتی پەیوەندیدار: ئایا سەدام كوڕیتری هەیە؟ ڕەغدی كچی وەڵام دەداتەوە

بابەتی پەیوەندیدار: ڤیدیۆیەك لەپشت پەردەی دیدارەكەی ڕەغدی سەدام دزەی كرد

 

هەروەها ڤیدیۆیەکی تر بڵاوکراوەتەوە کە گوایە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ڕەغدن کاتێک لە دوبەی ڕۆشتووە بۆ ستۆدیۆی کەناڵی عەرەبییە بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، بەڵام لەڕاستیدا ئەو ڤیدیۆیە چەند مانگێ پێش ئێستا بڵاوکراتەوە و تایبەتە بە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی شا عەبدوڵای ئوردنە و دەچێتە شاری زەرقا.

 

بابەتی پەیوەندیدار: ڕەغدی سەدام حسێن بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەكات؟

بابەتی پەیوەندیدار: یەكەم كاردانەوەی فەرمی بەرامبەر دیمانەكەی ڕەغدی سەدام حسێن

بابەتی پەیوەندیدار: ڕەغد کچی سەدام بۆ یەکەمجار باسی کوژرانی مێردەکەی دەکات بە دەستی باوکی