کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دەستەی ئاماری عێراق ڕایگەیاند، لەنێو مزرەمەنێكاندا پەرتەقاڵ بەرزترین ئاستی لە ڕوى بەرهەمهێنانەوە لە عێراق بۆ ساڵى 2019 تۆمار كردووە، بەدەر لە هەرێمى کوردستان..
لە ڕاپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری كشتوكاڵی سەر بە دەستەی ئاماری حکومەتى عێراق كە دەست ناس كورد كەوتووە، تیایدا هاتووە: "بەرهەمی پرتەقاڵ بۆ ساڵی 2019 لە عێراق بەرزترین ئاستی تۆمار كردووە و بە پلەی یەكەم دێت لە نێو مزرەمەنێكاندا، ئاستى بەرهەمهێنانى گەیشتۆتە 133 هەزار و 500 تۆن بۆ وەرزی بەرهەمی ساڵى 2019 کە بە ڕێژەی 80.5% بەرزبۆتەوە بە بەراورد بە ساڵى 2017". . لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوەکراوە، نارج بە پلەى دووەم دێت لە ڕوى بەرهەمهێنانەوە لە عێراق، کە لەمساڵدا 21 هەزار و498 تۆنى لێبەرهەمهاتووە، لیمۆ و لالەنگیش بە پلەى سێیەم و چورەمى مزرەمەنێکان دێن. . لە ڕاپۆرتەكەیدا بەڕێوەبەرایەتی ئاماری كشتوكاڵی سەر بە دەستەی ئاماری ناوەندی عێراق، هیچ ئاماژەیەكی بە بەرهەمی مزرەمەنی لە هەرێمی كوردستان نەداوە، تەنها ئەوە نەبێت كە نوسێوێتی "ئەم ئامارە هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە". . .