گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە و ڤیدیۆ

قەرەبووی ئەو هاوڵاتییە کرایەوە کە بەهۆی غەرامەکردنییەوە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی سوتاند

2021.02.20 - 08:33
App store icon Play store icon Play store icon
قەرەبووی ئەو هاوڵاتییە کرایەوە کە بەهۆی غەرامەکردنییەوە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی سوتاند

ناس کورد-

لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری کاری عێراق، تیمێکی وەزارەتەکە سەردانی ئەو هاوڵاتییەی کرد کە دوێنێ لە کەرکوک ئاگری لە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی بەردا و قەرەبوویان کردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنی هەینی، 19ی شوباتی 2021، پۆلیسی هاتوچۆی کەرکوک بەهۆی سەرپێچیکردنی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ، غەرامەی شۆفێرێکی تەکسییان دا بە ناوی "نەوزاد قاسم" کە لە هەمان کاتدا خاوەن پێداویستی تایبەتە، ئەویش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر غەرامەکردنی، ئاگری لە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی بەردا و بەهۆیەوە بریندار بوو، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ئازادییە شاری کەرکوک چارەسەری بۆ دەکرێت.

 

لە ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی کاری عێراقدا هاتووە، "سەرباری دۆخی تەندروستی و نەخۆشییەکەی، عادل ڕوکابی، وەزیری کار بەدواداچوون بۆ حاڵەتە هەڵاوێردەکان دەکات."

 

دەشڵێت، "عیسام تەمیمی، سەرۆکى دەستەی چاودێری کەمئەندامان لە وەزارەتی کار "سەردانی ئەو کەسەی کردووە کە لەئێستادا لە نەخۆشخانەی ئازادی فێرکاری لە کەرکوک چارەسەری پێویست وەردەگرێت بۆئەوەى هاوکاری بەپەلەی بکرێت و بە بڕە پارەیەک قەرەبوو بکرێتەوە و لە دۆخی تەندروستیشی دڵنیا ببنەوە."

 

دەشڵێت، "هەروەها دڵنیابوونەوە لەوەى دەکرێت سود لە خزمەتگوزاری و هاوکارییەکانی ئەو وەزارەتە وەربگرێت بەپێی یاسا بەرکارەکان."

May be an image of one or more people and indoorMay be an image of child and standing