گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئیڤانکا بڕیارێکى نوێ دەدات

2021.02.19 - 23:59
App store icon Play store icon Play store icon
ئیڤانکا بڕیارێکى نوێ دەدات

ناس کورد-

 

ئیڤانکا ترەمپ بڕیاریداوە نەچێتە کێبڕکێی هەڵبژاردنەوە بۆ بەدەستهێنانى ئەندامێتى ئەنجومەنى پیران لە ویلایەتى فلۆریدا لەهەڵبژاردنى ساڵى داهاتوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "نیۆیۆرک تایمز" کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئیڤانکا ناچێتە کێبڕکێ وە لەگەڵ سیناتۆر مارکو روبیۆ کە ئێستا ئەندامى ئەنجومەنى پیرانە لەفلۆریدا.

 

نیک ئیاکوفیلا وتەبێژى سیناتۆرەکە وتى "مارکۆ لەچەند هەفتەى رابردوودا لەگەڵ ئیڤانکا قسەیکردووە لەو بارەیەوە، ئیڤانکا پشتیوانى خۆى بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەى مارکۆ دەربڕیوە".

 

لەدواى کۆتایی هاتنى ویلایەتى دۆناڵد ترەمپ، دەنگۆکان لەبارەى خۆ کاندیدکردنى ئیڤانکا بۆ ئەندامێتى ئەنجومەنى پیران لەو ویلایەتە زیاتر بوو، دواى ئەوەى شوێنى نیشتەجێ بوونى گواستنەوە بۆ ئەو ویلایەتە.