گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سیروان بارزانى هۆشداریدەدات و بەغداش وەڵامیدەداتەوە

2021.02.19 - 22:28
App store icon Play store icon Play store icon
سیروان بارزانى هۆشداریدەدات و بەغداش وەڵامیدەداتەوە

ناس کورد-

 

سیروان بارزانى فەرماندەى میحوەرى مەخمور - گوێڕى پێشمەرگە هۆشداریدەدات لە بوونى زیاتر لە حەوت هەزار چەکدارى داعش لە عێراق و دەڵێت ئەو رێکخراوە دۆخى کۆرۆناى قۆستووەتەوە بۆ رێکخستنەوەى ریزەکانى، بەغداش بانگەشەکانى بە ناڕاست ناودەبات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیروان بارزانى لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى "تایمز" ى بەریتانى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە رایگەیاندووە، نەبوونى هەماهەنگى سەربازى دژى داعش لەناوچەکە هەلى بۆ چەکدارانى داعش رەخساندووە لە حەشارگەکانیان بچنە دەرەوە.

 

وتیشى رێکخراوەکە هێشتا هەرٍەشەیەکى گەورەیە، زیاتر لە حەوت هەزار چەکدارى لە عێراقدایە.

 

سیروان بارزانى دەڵێت، پەتاى کۆرۆنا هۆکارێکى سەرەکى بووە بۆ ئەوەى داعش خۆى رێکبخاتەوە، لەبەرئەوەى هاوپەیمانان بەشێوەیەکى رێکخراو ئۆپراسیۆنیان بۆ سەر ئەو رێکخراوە ئەنجامنەداوە.

 

بەڵام وتەبێژى وەزارەتى بەرگرى عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەکە، ئەو بانگەشانە بە ناڕاست دادەنێت و دەڵێت پەتاى کۆرۆنا کاریگەرى نەبووە لەسەر هێرشى هاوپەیمانان بۆ سەر داعش لە عێراق.