گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەفر کوێ دەگرێتەوە؟

پێشبینى نوێی کەشناسی بۆ شەپۆلى باران و بەفر

2021.02.19 - 21:43
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى نوێی کەشناسی بۆ شەپۆلى باران و بەفر

ناس کورد-

کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات ڕۆژی شەممە لە بەیانی زووەوە بارانبارین دەست پێبکات، لە سەنتەری شاری سلێمانیش باران و بەفر ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (19ی شوباتی 2021) ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم شەو ئاسمانى ناوچەکانى باکوری هەرێم هەور دەبێت لەگەڵ بارینی باران و بەفر بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچەکانى تر هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى کەمێک نمە باران.

پێشبینی ئەوەشیکردووە، ڕۆژی شەممە لە بەیانى زوووە وە بارانبارین دەست پێ بکات لە ناوچەکانى ناوەڕاستى هەرێم پاشان ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاویەکان و بانبارینەکە گەرمیانیش بگرێتەوە.

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاندووە، پێشبینى دەکرێت ڕۆژی شەممە تێکەڵەی بەفر و باران لە زۆربەى ناوچە شاخاویەکان و سەنتەرى شاری سلێمانى ببارێ.