گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ تەقەکەر لەسنورى چەمچەماڵ دەستگیرکران

2021.02.19 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
سێ تەقەکەر لەسنورى چەمچەماڵ دەستگیرکران

ناس کورد-

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیرکردنی سێ کەسی ڕاگەیاند کە بەشێوەی هەڕەمەکی لە گەڕەکی ئاوارەکانی ناحیەی شۆڕشی قەزای چەمچەماڵ تەقەیان کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە ڕاگەیەندراێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (19ی شوباتی 2021) دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی سێ کەسیان بەناوەکانی (م ،ح ، ن) و (م ، ح ، م ) و (و ، ڕ ، م ) دەستگیرکردووە، کەهەستاون بەتەقەکردن لە گەڕەکی ئاوارەکان لە ناحیەی شۆڕشی قەزاى چەمچەماڵ.

باس لەوەشکراوە، سەرجەم تۆمەتبارەکان دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن و بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە بەبڕیاری (٥۷۰) ڕاگیراون.