ناس کورد-
مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم داواى رێزگرتن لە سیستەمى دادوەرى دەکات، لەیەکەم هەڵوێستیدا دواى سەرهەڵدانى ناڕەزایی بەرفراوان لەسەر بڕیارى سزادانى دەستگیرکراوانى بادینان لەلایەن دادگاوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پەیامەکەى مەسرور بارزانى دواى بەرفراوان بوونى ئەو ناڕەزاییانە دێت کە لەبارەى بڕیارى شەش ساڵ زیندانى لەلایەن دادگاوە بۆ ژمارەیەک چالاکوان و رۆژنامەنوسى بادینان سەریهەڵداوە.
دوێنێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەریمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی سزادانی پێنج دەستگیرکراوەکەی سنوری بادینان بە شەش ساڵ زیندانیکردن بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەوە دوا بڕیار نییە.
ئاماژەى بەوەشکردبوو، دادگا و دادوەران دەبێت شکۆی سەربەخۆییى خۆیان لەپێناو سهروهریى یاسادا بپارێزن، تا شکۆی مرۆڤ و شکۆی وڵات لە سایەی شکۆی یاسادا پارێزراو بێت.