کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند، دەرگای گفتوگۆ دانەخراوە ئەگەر واشنتۆن سزاکانی هەڵبگرێت و پابەندی ڕێککەوتنەکان بێت.
حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر هاتوو واشنتۆن سزاکانى سەر ئێرانی هەڵگرت، ئەوە ڕێگاری دانوستان کراوەیە و "مەرجی هەڵسوکەوتکردنی لەگەڵ واشنتۆن هەڵسوکەوتی ڕاستەقینەیە نەک لێدوانەکانى ترەمپ."
لێدوانەکەى ڕۆحانی لەکاتێکدایە چەندینجار ترەمپ ڕایگەیاندووە ئاماژە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانى ئێراندا بکات و لە سەردانەکەیشیدا بۆ ژاپۆن، 27ی ئایاری 2019، ترەمپ پێشوازی لە نێوەندگیری ژاپۆن کرد لە بارگرژییەکانى نێوان تاران و واشنتۆندا.