ناس کورد-
کۆمەڵ لە کۆنگرەی چوارەمیدا، ناوی خۆی لە "کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانەوە" کرد بە "کۆمەڵی دادگەریی کوردستان".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی میدیاى فەرمى کۆمەڵى ئیسلامى، لە میانی دانیشتنی دووەمین رۆژی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی، بە زۆرینەى دەنگ بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی حزب لە (کۆمەڵی ئیسلامیی) بۆ (کۆمهڵی دادگهریی کوردستان)، (جماعە العدل الکردستانیە/ العراق).
کۆنگرەى چوارەمى کۆمەڵ دوێنێ دەستیپێکرد و عەلى باپیر بۆ جارى چوارەم بە سەرۆک هەڵبژێردرا.