ناس کورد-
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەو ئاستەی ئێستادای، "سێ بژاردەمان خستۆتە بەردەم لێژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێش‌گرتن لەو تەشەنەکردنەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراقدا هەیە، لە نزیکترین کاتدا ببێتە بڕیار."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وتەبێژەکەى وەزارەتی تەندروستیی وردەکاری ئەو سێ بژاردەیەی نەخستووەتەڕوو، ناس کورد پەیوەندی بە ناوبراو و رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزیری تەندروستیی هەرێم کرد بەڵام پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو.
هاوکات باڵامبۆ محه‌مه‌د، جێگری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بە میدیای حزبەکەى وت، له ڕۆژانی داهاتوودا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر ده‌كاته‌وه.
وتیشی، "وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی خوارو و ناوه‌ڕاستی عیراق هه‌روه‌ها خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی دراوسێ توندتر ده‌كرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم."
باڵامبۆ محەمەد دەشڵێت، حكومه‌ت به هاوكاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان، به ووردی چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و رێكاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.
هاوکات دوێنێ وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەنجامی ژمارەیەک لە پشکنینەکانی قوتابخانەی مەولەوی گەڕاوەتەوە و ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی وەکو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دیکە دەکەن.
دكتۆر بژار مو‌سا، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر (18ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، دوای بوونی چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوو بە کۆرۆنا لە قوتابخانەی مەولەوی پشکنین بۆ قوتابیان و مامۆستایان دەستی پێ‌کرد و ئەنجامی ژمارەیەک لە پشکنینەکان دەرکەوتووە هەڵگری کۆرۆنان، بۆ ئەوەش قوتابخانەکە کەرەنیتن کراوە تاوەکو ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان دەگەڕێتەوە.
باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پشکنین لە قوتابخانەکە بەردەوامەو هەڵمەتی پاککردنەوەش بۆ قوتابخانەکە دەستی پێکردووە و بەڵام نازانرێت ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەقوتابخانەکە چەندە تاوەکو ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان نەگەڕێتەوە.