گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

ڕووداوێکی سەیر.. داواکراوێک لە داخی ژنەکەى خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات

2021.02.19 - 11:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکی سەیر.. داواکراوێک لە داخی ژنەکەى خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات

ناس کورد-

لە ڕووداوێکی سەیر و دەگمەندا، پياوێكى بەريتانى كە داواكراو بووە، خۆى ڕادەستى هێزەكانى پۆليس کرد بەهۆی تاوەکو ڕزگاری بێت "لە دەستى ژنەكەى و خێزانەكەى کە بەهۆی کەرەنتینەوە بە بەردەوامی لەگەڵ یەکدا ژیاون."

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى گارديانى بەريتانى لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ى شوباتى 2021) بڵاويكردوەتەوە، داواكراوێك خۆى ڕادەستى هێزە ئەمنيەكان كردوە، ئەوەش بەهيواى بەدەستهێنانى "كاتێكى ئارام و بێدەنگ بۆ خۆی."

 

دەشڵێت، پياوەكە بێزار بووە لە خۆشاردنەوە لەگەڵ خێزانەكەيدا و لە هەمان كاتيشدا بەهۆى كەرەنتينەوە نەيتوانيوە لە ماڵ بێتە دەرەوە و كاتەكانى لە پارك و باڕ و خواردنگەكان و شوێنە گشتيەكانى تردا بەسەر بەرێت.

 

لاى خۆيەوە دارين تيلۆر، ئەفسەری پشكنەر لە پۆليسى سويكس لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسیویەتی، پياوەكە بەدواى كاتێكى ئارام و بێدەنگدا گەڕاوە و بەهۆى ئەوەشەوە خۆى ڕادەست كردوە، ئەوەش ئەو پێى باشتر بووە كە ماوەيەكى زياتر لە گرتوخانە بەسەر ببات لەبرى ئەوەى لەگەڵ ژن و خێزانەكەيدا بێت.

 

ئەو پشكنەرە دەشڵێت، بۆيە داواكراو دەگەڕێتەوە گرتوخانە بۆ بەسەربردنى كاتەكانى لەگەڵ خۆيدا.

 

زانايانى دەرونناسى باس لەوەدەكەن، بەهۆى كەرەنيتەى درێژ و مانەوە لە ماڵەوە بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەى ئەو كەسانەى لەزیادبووندایە کە ڕووبەڕووى ماندوبوونى بەردەوام دەبنەوە كە هاوشێوەى ماندوبوونى كارە، ئەوانەش كێشەى خەو و تەركيزيان بۆ دروست دەبێت.

 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى زانكۆى ئۆكسفۆرد، ئاستى دودڵى و خەمۆكى لەنێوان ئەو باوك و دايكانەى كە خێزانەكانيان بەڕێوەدەبەن زيادى كردوە، ئەوەش بەهۆى فشارەکانی كەرەنتينەوە و 23%ى هاوسەرانى بەريتانى كێشەى پاراستنى پەيوەنديەكانيان بۆ دروستبووە و دەناڵێنن.