ناس کورد-
کەشناسی هەرێم ئاشکرای دەکات، ئەمڕۆ باران لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت و سبەینێ بەفر و باران لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و دهۆک و دەوروبەریان دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەمڕۆ هەینی (19ی شوباتی 2021)، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ باران و نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا، بەڵام سبەینێ شەممە پلەی گەرما دادەبەزێت و باران و بەفر لە زۆربەى ناوچەکانی هەرێم دەبارێت.