گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی عێراق باس لە بەردەوامی چارەسەری پلازما دەکات

2021.02.19 - 10:38
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی عێراق باس لە بەردەوامی چارەسەری پلازما دەکات

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، هێشتا و بە بەردەوامی چارەسەری پلازمای خوێن بۆ توشبووانی کۆرۆنا بەکاردەهێنن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتەکە لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی هەواڵیی عێراقییە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ی شوباتی 2021) دەڵێت، "چاوەڕێی بەرزبوونەوەى زیاتری توشبووانی کۆرۆنا دەکەین، بەڵام شوێن و تەختی پێویستمان هەیە بۆ لەخۆگرتنی توشبووان."

 

هەروەها داوای کرد لە ئەگەری زیادبوونی بەردەوامی حاڵەتەکانی توشبوون، قەدەغەی هاتوچۆی گشتیی درێژ بکرێتەوە.

 

وتیشی، ڤاکسین و پرۆتۆکۆلی چارەسەرەکان بۆ هەردوو جۆرەکەى کۆرۆنا کاریگەرن.

 

ناوەڕاستی ئەم مانگە، عێراق دەستنیشانکردنی جۆرە گۆڕاوەکەى کۆرۆنای لە بەغدا و کەربەلا و نەجەف ڕاگەیاند، هاوکات ژمارەی توشبووانیش بە ڕێژەیەکی بەرچاوی زیادی کردووە، ئەوەش دوای زیاتر لە سێ مانگ خاوبوونەوە.