گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بە ڤیدیۆ؛ دزێک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پەیامنێرێک شۆک دەکات

2021.02.19 - 08:47
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ؛ دزێک لە پەخشی ڕاستەوخۆدا پەیامنێرێک شۆک دەکات

ناس کورد-

بەپێی ڤیدیۆیەک کە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، پەیامنێرێکی تەلەفزیۆنی لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ڕووبەڕووی حاڵەتێکی دزیکردن دەبێتەوە بە زۆری چەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، کاتێک دیگۆ ئۆردینۆلا، پەیامنێری کەناڵی وەرزشی "DIRECTTV" لە ئیکوادۆر لە دەرەوە یاریگا سەرقاڵی پەخشی ڕاستەوخۆ دەبێت، لەناکاو دزێک کە دەمانجەیەکی پێیە داوای مۆبایلەکەى لێ دەکات،  دیگۆ ڤیدیۆکەی لە تویتەرەکەى داناوە و نوسیویەتی، "تەنانەت ناتوانین بە ئارامیش کار بکەین، ئەوە کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ ڕوویداوە!"

 

وەک لە ڤیدیۆکەدا دیارە، دزێک کە دەمامکی بەستووە دەمانجەکە ڕووبەڕووی پەیامنێر و وێنەگرەکە دەکاتەوە و دەڵێت، "مۆبایلەکەت.. مۆبایلەکەتم بدەرێ"، پاشان دزەکە مۆبایلی وێنەگرەکە دەبات و ڕا دەکات بۆلای ئەو ماتۆڕسوارەی کە چاوەڕێی دەکات.

 

پاشان پۆلیسی ئیکوادۆر ڕایگەیاند کە لێکۆڵینەوە دەکەن و ئەو دزە دەناسنەوە و سزا دەدرێت.