ناس کورد-
ئاژانسی ناسا ڕایگەیاند، کەشتییەکی ئاسمانی بە ناوی "Perseverance" بە سەرکەوتوویی لەسەر ھەسارەی مەریخ نیشتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەو کەشتییە ئاسمانییەی ناسا کە کێشەکەی یەک تۆنە، لە دوای حەوت مانگ گەشتکردن لە کاتژمێر 15:55 خولەک بەکاتی ئەمریکا لەسەر ھەسارەی مەریخ نیشتەوە.
پرۆسەی نیشتنەوەی ئەو کەشتییە ئاسمانییە کە لەلایەن ناساوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرا، بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا و چرکە ساتی یەکەمی نیشتنەوەکە بە نزیکەی 11 خولەک دواکەوتن نیشانی خەڵکی درا بەھۆی ئەو دوورییەی کە لە نێوان مەریخ و زەوی بوونی ھەیە.
Touchdown confirmed. The #CountdownToMars is complete, but the mission is just beginning. pic.twitter.com/UvOyXQhhN9
— NASA (@NASA) February 18, 2021
کەشتی ئاسمانی "Perseverance" لە بەرواری 30ی حوزەیرانی 2020 لە وێستگەی ھێزەکانی ئاسمانی Cape Canaveral لە فلۆریدا بۆ بۆشای ئاسمان نێردرا و لە دوای بڕینی دووری 470 ملیۆن کیلۆمەتر توانی بە سەرکەوتوویی لەسەر ھەسارەی مەریخ لەو کاتەی کە پێشبینی کرابوو، بنیشێتەوە.
ئەوەش راگەیەندرا کە 20 کامێرا و دوو مایکرۆفۆن لەسەر ئەو کەشتییە ئاسمانییە ھەیە و بەم ھۆیەوەش چاوەڕێ دەکرێ وێنەی زۆر تایبەت بۆ جیھان بنێرێ. لە پاڵ ئەمەش ھەوڵدەدرێ ھێلیکۆپتەرێکی بچوکی نێو کەشتییەکە بفرێندرێ کە توانای تۆمارکردنی وێنە و ڤیدیۆی ھەیە.
Here goes! Lighting the engines on my “jetpack” for final descent. Wheels down in less than a minute.#CountdownToMars pic.twitter.com/AQKPEBGr0o
— NASA's Perseverance Mars Rover (@NASAPersevere) February 18, 2021