وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریكا و فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا ئیدانەی هێرشەكەی 15 شوباتی سەر شاری هەولێریان كرد و جەختیان كردەوە چاوپۆشی لەكاری وەها ناكرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەرەوەی ئەمەریكا و سێ وڵاتە ئەوروپییەكە لەپاش كۆبوونەوەیەكی ئۆن لاین دوانیوەڕۆی پێنج شەممە بەكاتی واشنتۆن (19 شوباتی 2021) وێڕای ئیدانەكردنی هێرشە موشەكییەكانی سەر هەولێر سەرەخۆشیان لە قوربانییەكان كرد و جەختیان كردەوە چاوپۆشی لە هێرشكردنە سەر سەربازان و بنكە ئەمەریكییەكان و هی هاوپەیمانان و ناتۆ ناكرێت.
وەزیرانی دەرەوەی ئەم وڵاتانە پاڵپشتی خۆیان بۆ حكومەتی عێراق دووپات كردەوە، جەختیشیان لە درێژەدان بەهەوڵەكانی بنەبڕكردنی داعش كردەوە لە عێراق و سوریا لەلایەن هاوپەیمانانەوە.