ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم، ڕایگەیاند، ئەمشەو لە زۆرێک ناوچەکانی هەرێم باران و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت و پلەی گەرماش دادەبەزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشناسیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمشەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ئاسمانى ناوچەکانی ناوەڕاستى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و هەروەها لە ڕۆژهەڵات و ناوچە شاخاویەکان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر و کەمێک باران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " هەروەها پلەی زیاتر بە بەراورد لە گەڵ ئەمڕۆدا دادەبەزێت و لە هەندێک ناوچە تەم دروست دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی دەورو بەرى پارێزگای دهۆک.
بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو: