گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دوو شاری هەرێم بەرزترین ئاستی قبوڵکردنی ئاوارەکانیان پیشانداوە

2021.02.18 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
دوو شاری هەرێم بەرزترین ئاستی قبوڵکردنی ئاوارەکانیان پیشانداوە

ناس کورد-

پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کۆچی جیهانی IOM و نوسراوی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پارێزگای سلێمانی و کەلار بەرزترین ئاستی قبوڵکردنی ئاوارەکانیان پیشانداوە لەسەر ئاستی عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک کە ناس کورد بەدواداچوونی بۆ کردووە (18ی شوباتی 2021) نوسراوێکی نوینگەی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی بڵاوکردووەتەوەو کە تێیدا هاتووە، ڕاپۆرتی نیشتیمان وەک شارەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی کۆچی جیهانی (IOM) لەسەرەتای ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوەو تایبەتە بە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ کەیسی ئاوارەکانی ناوخۆو ئاستی قبوڵکردن و میوانداریکردنیان لە ناوچە جیاجیاکانی عیراق، بۆ تێگەشتن لە ڕادەی ئینتیمای ئاوارەکان بۆ ئەو شوێنانەی لێی نیشتەجێن و قبوڵکردنیان لەلایەن دانیشتوانی خاوەن ماڵ، ڕاپۆرتی ناوبراو 15 شوێنی دەستنیشان کردووە وەکو دیارترین شوێن لە سەرتاسەری عێراق کە زۆرترین ئاوارە لە خۆ دەگرێت لە دەرەوەی کەمپەکان.

 

لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، پارێزگاری هەولێر زۆرترین خێزانی ئاوارە کە لەدەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن لەخۆ دەگریت، هەروەها پارێزگای سلێمانی و شاری کەلار بەرزترین ئاستی قبوڵکردنی ئاوارەکانیان نیشانداوە لەسەر ئاستی عیراق.