گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

دۆسیەکەی بەدەل بەرواری بە کوێ گەیشت؟.. دوای سزادانی پێنج لە دەستگیرکراوان

2021.02.18 - 20:49
App store icon Play store icon Play store icon
دۆسیەکەی بەدەل بەرواری بە کوێ گەیشت؟.. دوای سزادانی پێنج لە دەستگیرکراوان

ناس کورد-

لەدوای سزادانی پێنج لە دەستگیرکراوانی بادینان بە شەش ساڵ زیندانیکردن، دۆسییەی بەدەل بەرواری ڕەوانەی دادگای تەمیز (پێداچوونەوە) کرا و پێداچوونەوە بە دۆسییەکەیدا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژی سێشەممە 16ی شوباتی 2021، چەند کەس لە دەستگیرکراوانی سنوری بادینان لە دادگای 2ی تاوانەکانی هەولێر دادگایی کران و پێنج لەو کەسانە بە شەش ساڵ زیندانیکردن سزادران، بەڵام لەنێو سزادراواندا، مامۆستا بەدەل بەرواری تێدا نەبوو.

 

حەمدی بەرواری، پارێزەری بەدەل بەرواری (پێنجشەممە 18ی شوباتی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "دۆسییەکەی بەدەل بەرواری ڕەوانەی دادگای تەمیز ' پێداچوونەوە' کراوە و پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت."

 

وتیشی، "ئەگەر دادگای پێداچوونەوە هەر تێبینییەکیان هەبێت لەسەر دۆسییەکە دەینوسن و دەشکرێت هەر لەوێ دۆسییەکەی دابخرێت و دادگای تەمیز بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەربکات."

 

سەبارەت بە وادەی دادگاییکردن یاخود پێداچوونەوە بە کەیسەکەدا، پارێزەرەکەی بەدەل بەرواری ئاماژەی بەوەکرد، هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ ئەو مەبەستە و هێشتا دیارنییە.

 

سزادانی ئەو پێنج کەسە کە هەریەک لە "شیروان شێروانی، شڤان سەعید، گۆهدار زێباری، ئەیاز ئەکرەم و هاریوان عیسا"ن، ناڕەزایی بەشێک لەخەڵکی و لایەنە سیاسییەکان و چالاکوانان و ڕۆژنامەوانانی لێکەوتەوە.