گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بودجە و هێرشەکەى هەولێر’’..ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و شاندى هەرێم

2021.02.18 - 19:32
App store icon Play store icon Play store icon
’’بودجە و هێرشەکەى هەولێر’’..ناوەڕۆکى کۆبوونەوەى کازمى و شاندى هەرێم

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و شاندى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى کۆبوونەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى کازمى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەچوو گرنگترین پرسە سیاسی و ئەمنى و نیشتیمانییەکان تاوتوێکراوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هێرشەکەى سەر هەولێر کراوە، لەگەڵ هەماهەنگى ئەمنى و هەواڵگرى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى هەرێم.

 

هەر لەکۆبوونەوەکەدا پڕۆژەى بودجە تاوتوێکراوە کە لەبەردەم پەرلەماندایە بەمەبەستى پەسەندکردنى و جەختکراوەتەوە لەسەر دابەشکردنى دادپەروەرانەى سامان لەنێوان عێراقییەکان بەبێ جیاکاریی، بەشێوەیەک کە تەبابێت لەگەڵ دەستور.