گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە قوتابخانەیەک ڕونکردنەوە دەدات 

2021.02.18 - 17:28
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی هەولێر لەبارەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە قوتابخانەیەک ڕونکردنەوە دەدات 

ناس کورد-

 

وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەنجامی ژمارەیەک لە پشکنینەکانی قوتابخانەی مەولەوی گەڕاوەتەوە و ژمارەیەک مامۆستا و قوتابی وەکو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دیکە دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دكتۆر بژار موسا، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر (18ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، دوای بوونی چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوو بە کۆرۆنا لە قوتابخانەی مەولەوی پشکنین بۆ قوتابیان و مامۆستایان دەستی پێکرد و ئەنجامی ژمارەیەک لە پشکنینەکان دەرکەوتووە هەڵگری کۆرۆنان، بۆ ئەوەش قوتابخانەکە کەرەنیتن کراوە تاوەکو ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان دەگەڕێتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پشکنین لە قوتابخانەکە بەردەوامەو هەڵمەتی پاککردنەوەش بۆ قوتابخانەکە دەستی پێکردووە و بەڵام نازانرێت ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەقوتابخانەکە چەندە تاوەکو ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان نەگەڕێتەوە.

 

سەبارەت بە قوتابخانەکانی دیکەی هەولێر وتی "لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها لەقوتابخانەی مەولەوی تۆمار کراوە و لە قوتابخانەکانی دیکە حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە". 

 

پێشتر مامۆستا هۆگر لەتیف، بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەولەوی رایگەیاندبوو، مامۆستایەک و نوسەرێکی قوتابخانەکە تووشی کۆرۆنا بوون، بەو هۆیەوە قوتابخانەکەیان بەشێوەیەکی کاتی داخستووە و رۆژی یەکشەممە دەیکەنەوە.

 

قوتابخانەی مەولەویی بنەڕەتی لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر نزیکەی 760 خوێندکارو 76 مامۆستا و نوسەری هەیە و دوو دەوامی خوێندنی تێدا دەکرێت.