ناس کورد-
سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەدیهاتنى داواکارى خۆپیشاندەران کە گۆڕانکارى و چاکسازى و ڕوبەڕوبونەوەى گەندەڵى و هەڵبژاردنى پێشوەخت بوو، لەئێستادا لە هەموو کاتێک نزیکترە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مستەفا کازمى لەکاتى پێشوازیکردن لە بریندارانى خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکان (پێنج شەممە 18ى شوباتى 2021) وتى ئەوەى ڕویدا نامەیەکە بۆ هەموان کە پێویستە هاریکارى بکەن لە پێناو بنیادنانى عێراق و پاراستنى دەوڵەت.
ئاماژەى بەوەشدا، مافى برینداران و خۆپیشاندەران و قوربانیەکانیان بەهەدەر ناڕوات و لە ڕێگەى یاساوە شوێنى بکوژان دەکەون لە بەپێناو ڕادەستکردنیان بە دادگا.
سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیلەوەشکردوەتەوە، بەدیهاتنى ئامانجى خۆپیشاندانەکان کە گۆڕانکاریی، چاکسازى، ڕوبەڕبونەوەى گەندەڵى و هەڵبژاردنى پێشوەخت بوو لە هەموو کات نزیکترە، حکومەت سورە لەسەر بەدیهێنانى ئەو ئامانجانە.
کازمى وتیشى، سەرەڕاى بارودۆخى سەخت حکومەت سەرجەم هەوڵەکانى خستوەتە گەڕ بۆ چاککردنى هەڵەکانى ڕابردوو و داخستنى دەرگاکان لەسەریان بۆ ئەوەى دوبارە نەبنەوە.