گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پێشبینییەکى ئەمریکى: نرخى نەوت دەگاتەوە 100 دۆلار

2021.02.18 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکى ئەمریکى: نرخى نەوت دەگاتەوە 100 دۆلار

ناس کورد-

 

دوو گەورەترین بانکى زنجیرەى وول ستریت لە ئەمریکا پێشبینى دەکەن نرخى نەوت بگاتەوە 100 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رۆژنامەى "فاينانشال تايمز" کە "ناس کورد" ئەمڕۆ پێنج شەممە بەدواداچوونى بۆ کردووە، هەردوو بانکى "جى پى مۆرگان چیس" و "گۆڵدمان ساکس"، پێشبینى دەکەن نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبێتەوە و نرخى هەربەرمیلێک بگاتەوە 100 دۆلار.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینییەکان دڵخۆشکەرن لەو بارەیەوە، بە پشتبەستن بەوەى پاڵپشتى دارایی کاریگەرى دەبێت لەسەر زیادبوونى بەکاربردن، لەگەڵ سەرەتاى ئاسایی بونەوەى ژیان.

 

كريستيان مالك سەرۆکى بەشى نەوت و گاز لە "جى پى مۆرگان" هەفتەى رابردوو لە کۆنگرەیەکدا رایگەیاند، پێیانوایە نەوت تواناى هەیە 100 دۆلار تێپەڕێنێت.

 

لاى خۆیەوە، جیفرى کورى شیکەرەوەى دیار لەبانکى "گۆڵدمان ساکس" رایگەیاند، پێیوایە نرخى نەوت لەمساڵدا لەسنورى 80 دۆلار یان زیاتر مامەڵەى پێوەدەکرێت.

 

لەکۆتایی تشرینى یەکەمى رابردووەوە نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بەشێکى زۆر لەو نرخەى بەدەستهێناوەتەوە کە لەدەستیدابوو، نرخى هەر بەرمیلێک بە 63 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەهۆى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت و کوتانى خەڵک بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.