گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلى باپیر بۆ جارى چوارەم بەسەرۆک هەڵبژێردرا

2021.02.18 - 14:43
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى باپیر بۆ جارى چوارەم بەسەرۆک هەڵبژێردرا

ناس کورد-

لە کۆنگرەى چوارەمى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستاندا، عەلى باپیر بۆ جارى چوارەم بە سەرۆک هەڵبژێردرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی میدیاى فەرمى کۆمەڵى ئیسلامى کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، ئه‌ندامانی كۆنگره‌ عه‌لی باپیریان بۆ پۆستى کەسى یەکەم کاندیدکردووە، دواى ئەوەى دەرگاى خۆکاندیدکردن کراوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، به‌ده‌نگدانی ئاشكراو به‌ ده‌نگی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ عه‌لی باپیر بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌ڵبژێردرا.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە کۆنگرەى چوارەمى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان لە سلێمانى دەستیپێکرد و ماوەى دوو رۆژ دەخایەنێت.

 

په‌یوه‌ند عومه‌ر وتەبێژی کۆنگرەکە  له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا رایگەیاند، لە كۆنگره‌کەدا گۆڕانكاری له‌ناوی كه‌سی یه‌كه‌می حزبدا دەکرێت، ناوی ئەنجومەنی سیاسیش دەگۆڕێت بۆ ئەنجومەنی باڵا.

 

له‌باره‌ی بوونی كاندید بۆ پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می حزب، وته‌بێژی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵ وتیشى تاوه‌كو ئێستا تاكه‌ كاندید بۆ پۆستی كه‌سی یه‌كه‌می حزب ته‌نها عه‌لی باپیره‌.