گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگارى نوێی هەولێر دەستبەکاربوو

2021.02.18 - 14:02
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگارى نوێی هەولێر دەستبەکاربوو

ناس کورد-

 

ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێی هەولێر دەستبەکاربوو، دواى ئەوەى سەرۆکى هەرێم واژۆى لەسەر فەرمانى هەرێمى بۆ دەستبەکاربوونى کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى سەرۆکایەتى هەرێم کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانى فەرمانەکەى واژۆکردووە و جەختیکردوەتەوە پارێزگارى هەولێر ئەرکى قورسە و دەبێت پارێزگارى هەموو خەڵکى پارێزگاکە بێت.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئومێد خۆشناو وەک پارێزگارى نوێ لەبەردەم سەرۆکى هەرێمدا سوێندى یاسایی خواردووە.

 

رۆژى دووشەممە (8ی شوباتی 2021)، ئەنجومەنى پارێزگاى هەولێر پرسی هەڵبژاردنى پارێزگارى نوێی خستە دەنگدانەوە، دواى زیاتر لە دوو مانگ لە کۆچى دوایی فرسەت سۆفى پرێزگارى پێشوو.  

  

سێ کەس خۆیان بۆ وەرگرتنى پۆستەکە کاندیدکرد بوو کە بریتی بوون لە (ئومێد خۆشناو کاندیدى پارتى، سەدرەدین قادر و ئومێد پاڵانی)، بەڵام ئومێد خۆشناو توانى لەکۆى 23 ئەندامى ئەنجومەن کە بەشدارى کۆبوونەوەکە بوون 18 دەنگ بەدەستبهێنێت و ببێتە پارێزگار.