گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پشكنینی زیاتر دەكرێت

بەهۆی كۆرۆناوە یەکێک لەخوێندنگەکانی شاری هەولێر داخرا

2021.02.18 - 13:04
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی كۆرۆناوە یەکێک لەخوێندنگەکانی شاری هەولێر داخرا

ناس كورد-

بەهۆی توشبونی چەند خوێندکار و مامۆستایەک بەڤایرۆسی کۆرۆنا، بڕیاری داخستنی خوێندنگەی مەولەوی لەناو شاری هەولێر درا و لە ئێستادا بەدواداچوون لەبارە ژمارەی توشبوان و رێکارە خۆپارێزییەکان دەستی پێكردووە. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگەیاند، ئەنجامی ژمارەیەک لە پشکنینەکانی قوتابخانەی مەولەی لە هەولێر گەڕاوەتەوە و ژمارەیەک مامۆستاو قوتابی وەکو هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون و چاوەڕوانی ئەنجامەکانی دیکە دەکەین.

 

دكتۆر بژار موسا، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر (18ى شوباتى 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، دوای بوونی چەند حاڵەتێکی گومانلێکراوی توشبوو بە کۆرۆنا لە قوتابخانەی مەولەوی لە هەولێر پکشنین بۆ قوتابیان و مامۆستایان دەستی پێکرد و ئەنجامی ژمارەیەک لە پشکنینەکان دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و بۆ ئەوەش قوتابخانەکە کەرەنیتن کراوە تاوەکو ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان دەگەڕێتەوە.

 

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا پشکنین لە قوتابخانەکە بەردەوامەو هەڵمەتی پاککردنەوەش بۆ قوتابخانەکە دەستی پێکردووە و بەڵام نازانرێت ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لەقوتابخانەکە چەندە تاوەکو ئەنجامی سەرجەم پشکنینەکان نەگەڕێتەوە.

 

سەبارەت بە قوتابخانەکانی دیکەی هەولێر وتی "لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنها لەقوتابخانەی مەولەوی تۆمار کراوە و لە قوتابخانەکانی دیکە حاڵەتی کۆرۆنا تۆمار نەکراوە". 

 

پێشتر مامۆستا هۆگر لەتیف، بەڕێوەبەری قوتابخانەی مەولەوی رایگەیاندبوو، مامۆستایەک و نوسەرێکی قوتابخانەکەمان تووشی کۆرۆنا بوون، بەو هۆیەوە قوتابخانەکەمان بەشێوەیەکی کاتی داخستووە و رۆژی یەکشەممە دەیکەینەوە.

 

مامۆستا هۆگر وتویەتى "بەرلەوەی قوتابخانەکە بکەینەوە، رۆژی شەممە هەموو باڵەخانەکە پاکدەکەینەوە و (تەعقیم)ی دەکەین و بەشێوەیەکی ئاسایی خوێندن دەستپێدەکەینەوە".

 

قوتابخانەی مەولەویی بنەڕەتی لە گەڕەکی تەیراوای هەولێر نزیکەی 760 خوێندکارو 76 مامۆستا و نوسەری هەیە و دوو دەوامی خوێندنی تێدا دەکرێت.