ناس كورد_
رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاویكردەوە تەنها ئێران نییە كە بەرژەوەندیی لە هەراسانكردنی هێزەكانی ئەمەریكادابێت لەهەرێمی كوردستان بەڵكە توركیاش ئەوەی دەوێت بەوپێیەی بنكە ئەمەریكییەكان هەڵوێستی ئەم هەرێمە كوردییە بەهێز دەكەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەكە لەڕاپۆرتێكدا ئەمڕۆ (18 شوباتی 2021) كە "ناس كورد" خوێندنەوەی بۆ كردووە، باسی لەوەكردووە بێزاری توركیا لەهەبوونی بنكەی سەربازی ئەمەریكی لە هەرێمی كوردستانی عێراق لە هی ئێران كەمتر نییە، چونكە بنكە ئەمەریكییەكان هەڵوێستی ئەم هەرێمە كوردییە بەهێز دەكەن و لەمپەر دەبن لەبەردەم تەراتێنی سوپای توركیا لە خاكەكەی بەپاساوی بنەبڕكردنی "تیرۆری پارتی كرێكاران" بەپێی بانگەشەی ئەنقەرە.
راپۆرتەكە باس لەوەش دەكات ئەگەرچی توركیا و ئێران دوو ئەجێندای دژبەیەكیان هەیە لەعێراق، بەڵام هەردوولا لەسەر لاوازكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان كۆك و هاودەنگن چونكە هەمیشە مەترسییە بۆ ژیاندنەوەی خەونی دروستكردنی قەوارە بۆ كوردی ناوچەكە، هەردوولاش ئەمەریكا بەهۆكاری دروستبوونی ئەم حوكمڕانییە خۆجێییەی كورد دەزان لە عێراق.
ڕۆژنامەى مەداى عێراقى (18ى شوباتى 2021) لەڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئەوەى ئاشکرا کردووە، ئەو موشەکانەى کە شەوى (دووشەممە)ى ڕابردوو فڕۆکەخانەى هەولێرى کردە ئامانج دەیان کیلۆمەترى لەنێوان دوو پارێزگادا بڕیووە و براوەتە گوندێکى باشورى کەرکوک لەلایەن چەند گروپێکى چەکدارییەوە پێش ئەوەى بەرەو هەولێر بوەشێنرێن.
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەو 14 موشەکە لەناو و نزیک بنکەى سەربازى حەریرى سەربازى لەهەولێر کەوتووەتە خوارەوە و بووەتە هۆى کوژرانى کەسێک و برینداربوونى زیاتر لە 15 کەسی سەربازى و مەدەنیى کە لەناویاندا ئاوارەیەک و خانەنشینێکى ئەمەریکى تێدایە.