ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبنییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ سبەینێ ڕاگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم (18ى شوباتى 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووەئاماژەى بەوە کرد، لەدوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بۆ ڕۆژی هەینی پلەکانی گەرما نزمتر دەبێتەوە و بارانبارین بەردەوام دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت.