گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پزیشکێک یەکەم نیشانەى خەڵەفان دیارى دەکات

2021.02.18 - 10:27
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک یەکەم نیشانەى خەڵەفان دیارى دەکات

ناس کورد- 

پزیشکێکى ڕوسى یەکەم نیشانەى خەڵەفان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، ئەگەر مرۆڤ شتى زۆر لە بیر چوەوە بۆ نمونە شتێکى لە شوێنێک داناو لەبیرى چوو لەکوێ دایناوە و ئەوەش زوو زوو ڕوبدات، ئەوە یەکەم نیشانەیەتى.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر ڤیکتۆر شاخنوفیچ، پسپۆڕى پزیشکى دەمارەکان (18ى شوباتى 2021) لە گفتوگۆیەکى تەلەفزیۆنیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە باسى لەوەکرد، نەخۆشى خڵەفان پەیوەندى بە دابەزینى ئاستى نەرمى ملولەکانى خوێنەوە هەیە، بۆیە پێویستە گرنگى پێبدرێت.

 

باسى لەوەشکرد، مەبەست لە نەرمى لێرەدا بریتییە لە زانینى ئاستى کۆلیسترۆڵ و لینجى ناو خوێن، هەروەها گۆڕینى چەوری بۆ وزە و ئاستى مەینى خوێن لە کەسەکەدا، ئەو پشکنینانە لە سەرجەم تاقیگەکاندا ئەنجام دەدرێن، کاتێک هەست بە گۆڕانکاریەک دەکرێت پێویستە سەردانى پزیشکى تایبەتمەند بکەین بۆ دەستنیشانکردنى هۆکارەکە، ئەو پشکنینانەش پێویستە لەنێوان 35 بۆ 40 ساڵیدا بکرێن.

 

ئەو پزیشکە باس لەوەشدەکات، ئەو هۆکارانەى کە پێویستە هۆشداربین لێیان بریتین لە ناسەقامگیرى پەستانى خوێن، لەبیرکردن، بۆ نمونە کەسێک نازانێت شتەکانى لەکوێدا داناون.

 

زەهایمەر و خڵەفان دوو نەخۆشى جیاوازن، زەهایمەر بۆماوەییە و بۆ هێڵى بەرپرس بە باوانەوە دەگوازرێتەوە، تائێستا زانست نەیتوانیوە ڕێگەیەک بۆ خۆپاراستن لێى بدۆزێتەوە.