گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لە کاردانەوەى هێرشەکەى هەولێر ناتۆ ئەرک و ژمارەى هێزەکانى لە عێراق زیاد دەکات

2021.02.17 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
لە کاردانەوەى هێرشەکەى هەولێر ناتۆ ئەرک و ژمارەى هێزەکانى لە عێراق زیاد دەکات

ناس کورد-

ئەمینداری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ ڕایگەیاند، هێرشەکەی هەولێر هاندەرێکە بۆ فراوانکردنی ئەرکی مەشق و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جێنس ستوڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتی هاوپەیمانێتی ناتۆ (17ی شوباتی 2021) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیە کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردوە، لەبارەی هێرشەکەی هەولێر وتویەتی "هێرشەکە هاندەرێکە بۆ فراوانکردنی ئەرکی مەشق و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان".

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە دوێنی (سێشەممە) ستوڵتنبێرگ، لە تویتەرەکەیدا ئەوەی ڕاگەیاندبوو "کە پەیوەندی بەمستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە کردووە ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە ناتۆ پشتیوانی عێراق دەکات لەشەڕی دژی تیرۆر" .

 

هاوکات بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، چوار دیپلۆماتکار پێشبینی ئەوەیانکردووە سبەی (پێنجشەممە، 18ی شوباتی 2021) وەزیرەکانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە کۆنفڕانسێکی ئۆنلایندا ڕێکبکەون لەسەر زیادکردنی ژمارەی هێزەکانی ناتۆ لەعێراق  بۆ نزیکەی چوار بۆ پێنح هەزار سەرباز کە لەئێستادا ژمارەیان لە 500 سەرباز تێپەرناکات. 

 

 شەوى (15ى شوباتى 2021)  14 موشەک ئاڕاستەى هەولێر کرا و بەهۆیەوە بەڵێندەرێکى هاوپەیمانان کوژرا و نۆ کەسى دیکەش برینداربوون کە بەشێکیان ئەمەریکین.     

  

تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانى هەرێم بەفەرمى هیچ گروپێکیان بەئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبار نەکردووە، بەڵام شەوى رابردوو گروپی "سرایا أولیاء الدم" كە تاقمێكی چەكدارە و خۆی بەخاوەنی خوێنی سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دەزانێت بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشە موشەكییەكە ڕاگەیاند.       

  

ئەمە دووەم هێرشى موشەکییە بۆ سەر هەولێر لەماوەى کەمتر لە شەش مانگدا.   

 

 هێرشەکەى پێشوو لە 30 ئەیلولى 2020دا بوو کە سێ موشەک لە نزیک بارەگای دیموکرات لە گردەچاڵی هەولێر و سێ موشەکیش لە نزیک هێزی هاوپەیمانان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەوتنەخوارەوە و هەرێم حەشدى شەعبى بە ئەنجامدانى تۆمەتبارکرد.