گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم بۆ سەرۆكی توركیا: هەموو چالاکییەکى سەربازی تاكلایەنە ڕەتدەكەینەوە

2019.05.29 - 09:33
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم بۆ سەرۆكی توركیا: هەموو چالاکییەکى سەربازی تاكلایەنە ڕەتدەكەینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سەرۆککۆمارى عێراق پرسى سەروەری خاكی عێراقى لەگەڵ سەرۆککۆمارى تورکیا باس کردووە، چالاکى سەربازی تاكلایەنەی ڕەتكردۆتەوە كە پێشێلی سنوری عێراق بكات. . لە بەیاننامەیەکدا لەبارەى سەردانى بۆ تورکیا سەرۆکایەتى کۆمار ڕایانگەیاندووە، د.بەرهەم ساڵح  و ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، لە كۆبوونەوەیەکدا لە كۆشكی كۆماری توركیا لە ئەستەنبول، تاووتۆی دۆخی سیاسی و پێشھاتەکانی ئەم دواییەی ناوچەكەیان کردووە، هەروەها پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و توركیا بەشێکى ترى کۆبوونەوەکە بووە. . بە گوێرەى بەیاننامەکەى سەرۆکایەتى کۆمار، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا  د.بەرهەم ساڵح سەرۆككۆماری عێراق، جەختی لە پاراستنی سەروەری خاكی عێراق کردۆتەوە و هەر چالاکییەکى سەربازی تاكلایەنە كە پێشێلی سنوری عێراق بكات ڕەتکردۆتەوە، ئاماژەى بەوەشکردووە، دەستەبەركردنی ئاسایشی هاوبەش لە ڕێگەی هەماهەنگی نێوان عێراق وتوركیا و وڵاتانی ناوچەكە دابین دەكرێت . . وتەکانى سەرۆککۆمارى عێراق لە کاتێکدایە، سوپای تورکیا بە ئامانجی گەمارۆدانی پەکەکە لە قەندیل هێزە تایبەتەکانی لە ناوچەی خواکورک کۆکردووەتەوە، چەندین هێرشی ناوبەناویان دژی گەریلاکانی پەکەکە لەو ناوچەیە لەژێر ناوی "ئۆپراسیۆنی چنگ" ئەنجامداوە. . .