گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

شاندەکەى حکومەتى هەرێم لە بەغدا دەرکەوتەوە

2021.02.17 - 17:35
App store icon Play store icon Play store icon
شاندەکەى حکومەتى هەرێم لە بەغدا دەرکەوتەوە

ناس کورد-

شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ باڵیۆزى ئەمەریکا لە عێراق کۆبوەوە و گفتوگۆیان لەبارەى پشکى هەرێمى کوردستان لە پڕۆژە یاساى بودجە کردەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەمیر هەورامى، وتەبێژى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (17ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوە کرد "قوباد تاڵە‌بانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ماسیۆ تولە‌ر باڵیۆزى ئەمەریکا لەعێراق لە‌ كۆبوونە‌وە‌یە‌كدا دواپێشھات و گۆڕانكارییە‌ سیاسی و ئە‌منییە‌كان و ڕێڕە‌وی گفتوگۆكان لە‌بارە‌ی پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ و شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمیان باس كرد".

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ھێرشە‌ مووشە‌كییە‌كە‌ی سە‌ر شاری ھە‌ولێر بە‌شێكی تری گفتوگۆكان بوو و هەردوولا جە‌ختیان لە‌ گرنگی پاراستنی ئارامی عێراق و كوردستان كردە‌وە‌.