گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوای سزادان دەکات

سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان: بەرزبوونەوەى نرخی بەنزین کاتییە

2021.02.17 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
سامانە سروشتییەکانی پەرلەمان: بەرزبوونەوەى نرخی بەنزین کاتییە

ناس کورد-

لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەسەر گرانکردنی نرخی بەنزین ڕوونکردنەوە دەدات و جێگری سەرۆکی لیژنەکەش دەڵێت، "پێیان وتوین نرخەکە کاتییە و بۆ ئەوەش لە بەدواداچوونەکان بەردەوام دەبین".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کلیزار ڕەشید، جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" باسی بابەتەکە کرد و (17ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ هۆکارێک نییە بۆ گرانکردنی نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکان و ئەوەی بەدواداچوونمان کردووە بەنزینی زۆر لە کۆگان هەیەو بەنزینی پێویستیش بەردەوام هاوردە دەکرێت، ڕاستە گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار ڕویداوەو نرخی نەوتیش گرانبووە بەڵام ئەوە ناکاتە ئەوەی 100 دینار بخرێتە سەر لیترێک بەنزین دۆخەکە بەوجۆرە ئیستغلال بکەن دەکرێت 20 دینار زیاد بکرێت نەک ئەو نرخە.

 

باسی لەوەشکرد، لیژنەکەمان ڕۆژی 15ی ئەم مانگە کۆبوونەوەی خۆی کردووەو لەسەر گرانکردن و کواڵێتی بەنزین داوای پێکهێنانی لیژنەکەی کردووە تاوەکو سەردانی بەنزینخانەکان بکەن، بەڵام بە بۆچوونی من ئەوە کاری پەرلەمانتاران نییە و پێویستە لە بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی پارێزگکان بکرێت، بەدەر لەوەش بڕیارە تاوەکو هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتێک لەبارەی نرخی بەنزین و کوالێتی ئامادەبکرێت و لایەنی پەیوەندیدار بانگ بکرێت و کە بەڕێوەبەرایەتی سوتەمەنی پارێزگاکانن تاوەکو لەسەر بنەمای ڕاپۆرتەکە بەدواداچوون بکەن و هەر کەسێک هۆکاری بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بووە سزابدرێت.

 

جێگری سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان پێشنیازێکی خۆی بۆ لیژکەیان ئاشکراکردو وتی، "داوادەکەم سەرجەم بەنزینخانەکان لە ڕێگەی لینکێکی ئەلیکترۆنییەوە ببەسترێتەوە بە لیژنەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان تاوەکو بەردەوام چاودێری نرخەکان بکرێت و ڕێگری لە بەرزکردنەوەی نرخی بەنزین بکرێت."

 

سەبارەت بە پرسی هاتنی وەزیری سامانە سروشتییەکان بۆ پەرلەمانی کوردستان کە لە هەفتەکانی پێشوو داواکرا لەلایەن لیژنەکەی سامانە سروشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان میوانداری بکرێت، ئاشکرایکرد، وەزیری وەزارەتەکە تازە دەستبەکار بووەو خەریکی ڕێکخستنی وەزارەتەکەیەتی، هەرکات کارەکانی کۆتایی هات لە ڕیکخستنەوەی وەزارەتەکە لە لیژنەکەمان میوانداری دەکەین.

 

پێشتر بەهمەن قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی (11ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" وتی "بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نرخی سوتەمەنییە لە بازاڕەکانی جیهان، جگە لەوەش پێشتر لەلایەن ئێرانەوە بڕێکی زۆر سوتەمەنی دەهاتە هەرێمی کوردستان بەڵام لە ئێستادا بڕەکەی کەمبووەتەوە و حکومەتی ئێران تاڕادەیەک دەستکراوە بووە بۆ ناردنی سوتەمەنی بۆ وڵاتانی دیکە.  

  

باسی لەوەشکرد، نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بە دینار دەفرۆشرێت بەڵام بازرگانان بە دۆلار بەنزینەکە دەکڕن ئەوەش بووەتە هۆکاری گرانبوونی نرخەکەی بەرێژەی 20%، ئەگەر بەراوردی بکەی بەگرانبوونی نرخی دۆلار بەرانبەر بەدینار بەڕێژەیەکی کەمترە، ئەوەش بە هەوڵی خۆمان بووە کە نەهێڵین نرخەی تا ئاستێکی بەرز لەسەر شۆفێران گران بکرێت.  

 

سەبارەت بە گرانتربوونی نرخی بەنزین لەداهاتوودا، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی رونیکردەوە "پەیوەستە بە پەتای کۆرۆنا ئەگەر دۆخی تەندروستی و مەترسییەکانی کۆرۆنا کەمتر ببێتەوە خواست لەسەر بەنزین زیاد دەکات، ئەوە کاریگەی دەبێت لەسەر نرخەکان بەڵام چاوەڕوان دەکەین و ئێمە هیوادارین نرخەکەی لەوە زیاتر نەکات".  

 

  بەهمەن قادر جەختی لەوەشکردەوە ئەو بەنزینەی لە هەرێمی کوردستانە بەشێکی کەمی بەرهەمی ناوخۆیە و زۆربەی لە وڵاتانی ئێران و تورکیاوە هاوردە دەکرێت.  

 

لە ماوەی دوو مانگدا بەگشتی نرخی بەنزین 100 دینار لە بەنزینخانەکان زیادیکردووە.