ناس کورد-
یەکەم وێنەی شوێنەواری ئەو بنکە سەربازییە لە فڕۆکەخانەی هەولێر بڵاوکرایەوە کە شەوی دووشەممە بە چەند موشەکێک هێرشی کرایەسەر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی وێنەکان کە ڕۆژنامەنوسێکی بیانی گرتوویەتی، موشەکەکان شوێنی بەڵێندەرەکانی پێکاوە و بە تەواوەتی وێرانی کردووە، لە هێرشەکەدا بەڵێندەرێک کوژرا و پێنجی تر بریندار بوون.
ڤلادیمێر ڤان ویلگینبێرگ، ڕۆژنامەنوسی هۆڵەندی کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکات وێنەکانی گرتووە و نوسیویەتی، "بەڵێندەرەکان زۆر خەمبارن بۆ لەدەستدانی هاوڕێیەکیان و لە دۆخێکی شۆکدان."