گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆکى دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوویەوە

2021.02.17 - 13:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم ساڵح لەگەڵ سەرۆکى دەستەی حەشدی شەعبی کۆبوویەوە

ناس کورد-

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ عەبدولعەزیز محەمەداوی ناسراو بە ئەبوفەدەک، سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی لە کۆشکی سەلامی کۆماریی کۆبوویەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" گەیشتووە (17ی شوباتی 2021) دەڵێت، "هەردوولا باسیان لە خاڵی سنوریی و بازگە هاوبەشەکانی نێوانی هێزە ئەمنییە فیدڕاڵییەکان و پێشمەرگە کردووە، هەروەها هەردوولا کارە تێکدەرانەکانیان ڕەتکردووەتەوە و جەختیان لە گرنگی کاری پێکەوەیی کردووەتەوە بۆ ڕێگری لە دزەکردنی چەکدارانی داعش."

 

دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "دواین هەنگاوەکانی حەشدی شەعبی بۆ سەقامگیری ئاسایشی کەرکوک و ڕۆژئاوای نەینەوا تاوەکو سنوری سوریا تاوتوێ کران."

 

ئەبوفەدک لەلایەن ئەمریکاوە خراوەتە لیستی تیرۆر، سەرکردەیەکی دیاری حزبوڵای عێراقە و بە یەکێک لە نزیکترین و باوەڕپێکراوترین کەسەکانی نزیک لە قاسم سولەیمانی دادەنرێت.

 

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە شەوی دووشەممە، گروپێک کە خۆیان بە "سرایا اولیاء الدم" ناساندووە و سەر بە حەشدی شەعبین، بە چەند موشەکێک هێرشیان کردە سەر هەولێر، بەهۆیەوە بەڵێندەرێکی مەدەنی کوژرا و پێنجی تریش بریندار بوون، هاوکات سەربازێکی ئەمریکیش بریندار بوو.