کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد
میدیای فەرمی نەوەی نوێ بڵاویکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ چوار کەس لە ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ئەو حزبە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بە کەفالەت ئازاد کراون.
پارێزەری دۆسیەی دەسگیرکراوان ڕاگەیاندوە، تا ئێستا چوار کەس لە "خۆبەخشانی نەوەی نوێ لە لایەن ئاسایشەوە بە کەفالەت ئازاد کراون."
لە چەند رۆژی رابردودا یەکێکی تر لە دەستگیرکراوەکان بە ناوی بنار حسێن برای هاوسەری شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی نەوەی نوێ ئازادکراوە.
بەپێی زانیارییەکان هێشتا هەشت کەس لە ئەندامە دەستگیرکراوەکانی نەوەی نوێ لای ئاسایش دەستبەسەرن.
ماوەی زیاتر لە مانگێکە 12 ئەندامی نەوەی نوێ لەلایەن ئاسایشەوە و دەستگیرکران لە چەند رۆژی رابردوودا چوار کەسیان ئازاد کران.